ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی چین له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌رده‌ووام بوونی گرژیی و ئاڵۆزییه‌كان له گه‌رووی هورمز خزمه‌ت به هیچ لایه‌ك ناكات و داوای كرد به هێزی دانبه‌خۆدا گرتن بارودۆخه‌كه له گه‌رووی هورمز هێور بكرێته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چیندا هاتووه : چین په‌یوه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك ده‌پارێزێت وهه‌وڵیش ده‌دات بۆ كه‌مركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان وهێوربوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل.
چین ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: ده‌ستبه‌جێ كرده‌وه سه‌ربازییه‌كان ڕابگیرێن له‌پێناو ڕێگریی كردن له خراپتر نه‌بوونی دۆخه‌كه و لێكه‌وته خراپه‌كانی جه‌نگ به‌سه‌ر ئابووری جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.