ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا له پهیوهندییهكی تهلهفۆنیدا بە هاوتا ئێرانییەکەی، مەسعوود پزیشکیانی ڕاگەیاندووە، بەئامانجکردنی فەرەنسا وەک بەشێک لە پەرەسەندنی جهنگی ناوچەیی قبووڵكراو نییه، راشیگهیاند ڕێگە بە گەڕانەوەی دوو هاووڵاتیی فەرەنسی دەستبەسەرکراو لە کۆماری ئیسلامی بە زووترین کات بدات
ماکرۆن دوای کوژرانی سەربازێکی فەرەنسی لە عێراق لەسەر پلاتفۆرمی "ئێکس" نووسیویەتی: بیری سهرۆك كۆماری ئێرانم هێنایەوە کە فەرەنسا بە شێوەیەکی تەواو بەرگریکارانە دەستوەردان دەکات بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی و هاوبەشەكانی له ناوچهكهدا.
ئاماژەی بەوەشکرد: هەروەها داوام لە مهسعود پزیشكیان سەرۆک کۆماری ئێران کرد کە ڕێگە بە سیسیل کۆهلەر و جاک پاریس بدات بە زووترین کات بە سەلامەتی بگەڕێنەوە بۆ فەرەنسا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.