بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەك، وەڵامی هەموو ئەو دەنگۆیانەی دایەوە كە سەبارەت بە كوژرانی بڵاو دەكرانەوە.
نەتانیاهۆ ئەمڕۆ یەكشەممە ڤیدیۆكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) بڵاوكردۆتەوە كە تێیدا لە كافێیەكی شاری تەلئەڤیڤ پایتەختی ئیسرائیل دەردەكەوێت و قاوە دەخوات.
لە ڤیدیۆكە دەردەكەوێت كە كەسێك پرسیار لە نەتانیاهۆ سەبارەت هەواڵ و دەنگۆی مردنی، ئەویش دەڵێت "من مردووی قاوەم".
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هەروەها ئاماژە بە پەنجەكانی هەردوو دەستی دەكات بۆ ئەوەی روون بێت كە ڤیدیۆكە زیرەكی دەستكرد نییە و راستییە.
لە دوێنێوە بەشێك لە میدیاكانی ئێران و وڵاتانی ناوچەكە هەواڵ و دەنگۆی كوژرانی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە ئەنجامی هێرشێكی مووشەكی ئێران بڵاو دەكەنەوە.
ڤیدیۆ: دیمەنی دەركەوتنەكەی نەتانیاهۆ:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.