مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و تۆم باراک، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دواین پەرەسەندنە ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و بە توندی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی ئەمریکایان لە بەغدا شەرمەزار کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە باڵیۆز تۆم باراک نێردەی تایبەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
هەردوولا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدایان شەرمەزار کرد .
هەروەها جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.