ئەمڕۆ شەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگه‌یاند، گه‌رووی هورمز له‌سه‌ر كات ماوه و بەم نزیكانە دەكرێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە دیدارێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەم زووانە گەرووی هورمز دەكرێتەوە و ئەو وڵاتانەی كە بەهۆی هەوڵەكانی ئێران بۆ داخستنی گەرووی هورمز زیانی گه‌وره‌ی ئابووریان پێگەیشتووه هه‌ماهه‌نگ ده‌بن له‌گه‌ڵماندا .
تره‌مپ ئاشكراشی كردووه، وڵاتانی خاوه‌ن به‌رژه‌وندی له‌گه‌ڵ ئێمە كەشتی جەنگی دەنێرن بۆ ئەوەی بە سەلامەتی گه‌رووی هورمز بكرێته‌وه .
گوتیشی : ئێمە 100%ی تواناكانی ئێرانمان لەناو بردووە، بەڵام هێشتا ئاسانە بۆیان كە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بنێرن، مینێك بچێنن، یان مووشەكێكی كورت مەودا هەڵبدەن.
دۆناڵد تره‌مپ له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا ئه‌وه‌شی گوت: به‌هیواین چین، فەرەنسا، ژاپۆن، كۆریای باشوور و بەریتانیا كەشتی بنێرن بۆ ئەوەی گەرووی هورمز مەترسی دروست نەكات.
تره‌مپ دووپاتیشی كرده‌وه: بەردەوام دەبن لە بۆردومانكردنی كەناراوەكان بە قورسی و لێدانی بەلەم و كەشتییە ئێرانییەكان بە بەردەوامی، بەم نزیكانەش گەرووی هورمز بە سەلامەتی دەكەینه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.