ئه‌مڕۆ شه‌ممه، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگەیاند، پەتایەکی دژە جوولەکەگەرایی لە هۆڵەندا پەرەی سەندووە و ده‌بێت به‌ری لێ بگیرێت، ئەمەش دوای ئه‌وه‌ی له دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك لە دەرەوەی قوتابخانەیەکی جولەکەکان له ئه‌مستردام روویدا .
وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل لە پۆستێکی سۆشیال میدیادا ڕایگەیاندووە، “حکوومەتی هۆڵەندا پێویستی بە هێزی زۆر زیاترە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دژە جوولەکەگەرایی له خاكه‌كه‌یدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پۆلیسی ئه‌مستردام سه‌رقاڵی لێكۆلینه‌وه و گه‌ڕانه به‌دوای تاوانبارانی رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه و تا ئێستاش زیانه گیانی و ماددییه‌كانی رووداوه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.