Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 19:59

ترەمپ: فەرمانی یەکێک لە بەهێزترین هێرشە ئاسمانییەکانی مێژوومان بۆ سەر دوورگەی خارگی ئێران دەرکرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا یەکێک لە بەهێزترین ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەنجامداوە و سەرجەم ئامانجە سەربازییەکانی لە دوورگەی خارگی ئێران بە تەواوی لەناو بردووە.

ئەمڕۆ شەممە 14ـی ئادار، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تۆری کۆمەڵایەتی (تورس سۆشیال) ڕایگەیاند: چەکەکانی ئێمە بەهێزترین و پێشکەوتووترین چەکن کە جیهان ناسیبێتی، بەڵام لەبەر هۆکاری مرۆیی و ڕەوشتی، بڕیارمان دا ژێرخانی نەوتیی ئەو دوورگەیە وێران نەکەین.

ناوبراو هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کرد و گوتی: ئەگەر ئێران یان هەر لایەنێکی دیکە، دەستوەردان لە هاتوچۆی ئازاد و بێوەی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بکات، ئەوا دەستبەجێ بە بڕیاری نەپێکانی ژێرخانە نەوتییەکاندا دەچیتەوە.

هەروەها ترەمپ ڕاشیگەیاند: ئێران هیچ توانایەکی نییە بۆ بەرگریکردن لە هەر شوێنێک کە ئێمە بمانەوێت هێرشی بکەینە سەر. تاران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ناتوانێت ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئەمریکا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە سوپای ئێران و هەموو ئەو لایەنانەی لەگەڵ ئێران کار دەکەن کرد کە چەکەکانیان دابنێن و ئەوەی لە وڵاتەکەیان ماوەتەوە بیپارێزن، پێش ئەوەی بە تەواوی لەناو بچێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.