Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 19:59

ئیسرائیل ژمارەی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران و لوبنان ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسرائیل ژمارەی هێرشەکانی بۆ سەر بارەگا و بنکە سەربازییەکان لە ئێران و پێگەکانی حزبوڵای لوبنانی ڕاگەیاند، لە سەرەتای جەنگەوە 7600 گورزیان لە ئێران وەشاندووە و 1100 گورزیش لە لوبنان.

ڕۆژی هەینی 13ـی ئادار، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە دوای دەستپێکردنی هێرشە هاوبەشەکەیانەوە لەگەڵ ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە سەرەتای هێرشەکانەوە، 7600 گورزیان لەو وڵاتە وەشاندووە، هەروەها لە دوای دەستپێکردنی جەنگ لەگەڵ حیزبوڵای لوبنانی لە 2ـی ئاداردا، 1100 گورزیان لە لوبنان وەشاندووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوە داوە کە لە سەرتاسەری خاکی ئێراندا ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات و نزیکەی 7600 گورزی وەشاندووە، زیاتر لە دوو هەزاریان بۆ سەر بارەگا و ئامانجەکان و نزیکەی 4700 گورزیش لە دژی بەرنامە مووشەکییەکەی ئێران بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سوپای ئیسرائیل لە لوبنانیش زیاتر لە 1100 گورزی وەشاندووە، کە نزیکەی 190ـیان هێزی ڕەزوان (یەکەی بژاردەی حیزبوڵا)یان کردووەتە ئامانج، ئەمە جگە لە زیاتر لە 200 گورز بۆ سەر پێگە مووشەکییەکان و سەکۆکانی هەڵدانی مووشەک.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.