Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 11:27

ئاژانسی وزەی ئەتۆم: هەوڵی ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمیی لە نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران ده‌ده‌ین

کوردستان TV
100%

 ئەمڕۆ هەینی، ڕافائیل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، له‌ ڕۆژانی داهاتوودا هەوڵ دەده‌ن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمیی لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا.

گرۆسی راشیگه‌یاندووه‌: هیوادارن له‌ نزیكترین كاتدا  دانوستانەکان له‌ ئاستی باڵادا دەست پێبکەنەوە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی درێژخایەن سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.

ڕافائیل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌رچی له‌ ئێستادا دانوستانه‌كان له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران گه‌یشتوونه‌ته‌ بن به‌ست ، به‌ڵام درێخی ناكه‌ن له‌ چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ پرسی ئه‌تۆمیی ئێران.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.