ئه‌مڕۆ هەینی، حكوومه‌تی چین ڕایگەیاند، کە 200 هەزار دۆلار وەک هاوکاری و پاڵپشتیی دارایی پێشکەش دەکات دوای تەقینەوەی 28ی شوبات لە قوتابخانەیەک لە باشووری ئێران کە بەهۆیەوە زیاتر لە 150 قوتابی و مامۆستا گیانیان لەدەستدا کە زۆرینه‌یان منداڵ بوون.
هه‌ر ئه‌و كات و له یه‌كه‌م رۆژی جه‌نگدا، تاران ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکای بە بۆردومانی قوتابخانەی میناب كه قوتابخانه‌یه‌كی كچان بوو تۆمەتبار كرد كه شوێنێكی مه‌ده‌نی و په‌روه‌رده‌یی كردووه‌ته ئامانجی هێرشه‌كانی .
ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوو جیاقون، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: بڕی 200 هەزار دۆلار وەک هاوکاری مرۆیی پێشكه‌ش به ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانه‌یه ده‌كه‌ین كه به‌هۆی بۆردومانه‌كانی جه‌نگ له ئێران وێران بوو.
ئەمەش یەکەم هه‌نگاوی هاوکاری بەرجەستەیە کە پەکین لە دوای دەستپێکردنی شەڕەوە ڕایگەیاندووە.
لای خۆیه‌وه، گوتەبێژی حكوومه‌تی ئێران رایگه‌یاند، چین ئامادەیە بۆ درێژەدان بە هاوکارییە پێویستەکان بۆ گه‌لی ئێران بۆ مەبەستی مرۆیی و پشتیوانیی لەم کاتە سەختەدا.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی نیویۆرک تایمز له به‌دواداچوونێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكادا ده‌ركه‌وتووه، مووشەکێکی تۆماهۆکی ئەمه‌ریکی بەهۆی بە ئامانجگرتنی هەڵە قوتابخانەیەکی سەرەتایی ئێرانی بۆردومان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.