ئه‌مڕۆ هەینی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بە سەردانێکی پاڵپشتیی بۆ گه‌لی لوبنان گەیشتووەتە بەیروت، کە نزیكه‌ی 10 رۆژه دوچاری شه‌ڕێكی نه‌خوازراو بووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
بەپێی دوایین ئاماری فه‌رمی ته‌ندروستی لوبنان، به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشووری لوبنان تا ئێستا 687 کوژراو پشتڕاستكراونه‌ته‌وه.
لای خۆی گۆتێرێس لەسه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "ئێکس" نویسوویه‌تی: بە سەردانێکی پاڵپشتی بۆ گەلی لوبنان گەیشتوومەتە بەیروت.
راشیگه‌یاندووه: ئەوان ئەم شەڕەیان هەڵنەبژارد، بەڵکو کێشرانە ناویەوە، بۆیه دڵنیام كه لوبنان هیچ كات خوازیاری شه‌ڕ نییه.
ئاشكراشی كرد: نە من و نە نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ درێخییه‌ك ناكه‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه و وه‌ستانی شه‌ڕی ماڵوێرانكه‌ر .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.