Erbil 31°C دووشەممە 03 ئاب 09:25

مقاوەمەی ئیسلامی بەرپرسیارەتی خستنەخوارەوەی فڕۆكە ئەمریكییەكە لەخۆ دەگرێت

کوردستان TV
100%

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەفەرمی بەرپرسیارەتی خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆكە هەڵگرە سووتەمەنییە ئەمریكییەی لەخۆ گرت كە دوێنێ لە رۆژئاوای عێراق خرابووە خوارەوە.

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت "لەپێناو بەرگریكردن لە سەروەری خاك و ئاسمانی وڵاتەكەمان كە لەلایەن فڕۆكەكانی داگیركەرەوە پێشێلكراوە، موجاهیدەكانمان توانییان بە چەكێكی تایبەت فڕۆكەیەكی ئەمریكی لە جۆری (KC-135) لە رۆژئاوای عێراق بخەنەخوارەوە".

مقاوەمەی ئیسلامی هەروەها دەڵێت "موجاهیدەكانمان هەروەها فڕۆكەیەكی دیكەشیان هەر لە جۆری (KC-135) كردبووە ئامانج، بەڵام فڕۆكەكە رزگاری ببوو و بەناچاری خۆی گەیاندبووە فڕۆكەخانەیەكی دوژمن".

شەوی رابردوو فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا (سێتكۆم) رایگەیاندبوو كە دوو فڕۆكەی تایبەتی هەڵگرتنی سووتەمەنییان لە جۆری (KC-135) لە عێراق پێكرابوو، یەكێكیان خرابووە خوارەوە و ئەوەی دیكەیان بە سەلامەتی لە فڕۆكەخانە نیشتبووەوە.

راشیگەیاندبوو كە هەردوو فڕۆكەكە لەلایەن گرووپ و میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە رۆژئاوای عێراق هێرشیان كرابووە سەر.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.