Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 22:08

ماکرۆن کوژرانی فەرماندەیەکی وڵاتەکەی لە هەولێر ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

سەرۆک کۆماری فەرەنسا، لە پەیامێکی فەرمیدا کوژرانی ئەفسەرێکی باڵای سوپای وڵاتەکەی و برینداربوونی چەند سەربازێکی دیکەی لە ئەنجامی هێرشێکدا لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند.
ماکرۆن ئاشکرای کرد کە "ئارنۆ فریۆن" جێگری فەرماندە لە فەوجی 7ـی ڕاوچییەکانی ئەلپی ڤارس، لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکەیدا لە هەولێر گیانی لەدەستداوە. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە چەند سەربازێکی دیکەی فەرەنسی لە هەمان هێرشدا بریندار بوون و جەختی کردەوە کە فەرەنسا لەگەڵ بریندارەکان و کەسوکاریان دەبێت.
سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە توندی سەرکۆنەی ئەم هێرشەی کرد و ڕایگەیاند: ئەم هێرشە بۆ سەر هێزەکانی ئێمە کە لە ساڵی 2015ەوە بەردەوامن لە شەڕی دژ بە داعش، بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە.
ماکرۆن جەختی لەوە کردەوە کە بوونی هێزەکانی فەرەنسا لە عێراق تەنها لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تێرۆردایە. لە پەیامێکی ناڕاستەوخۆشدا بۆ لایەنە شەڕکەرەکان گوتی: هەڵگیرسانی جەنگ لە ئێران نابێت ببێتە پاساو بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر هێزەکانمان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.