دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە پرۆسە سەربازییەکان و جەنگ لە دژی ئێران بە خێرایییەکی زۆر بەڕێوە دەچێت. ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە ڕێبەری نوێی ئێران لە یەکەمین پەیامیدا بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی داوە.
سەرۆکی ئەمریکا لە ناو کۆشکی سپییەوە ڕایگەیاند: بارودۆخی ئێران زۆر بە خێرایی گۆڕانکاری بەسەردا دێت، هەموو شتێک بە باشی دەڕوات و سوپای ئێمە سوپایەکە کە هاوتای نییە. ترەمپ کە لەگەڵ میلانیا ترەمپی خانمی یەکەم لە مەراسمی مانگی مێژووی ژناندا بەشداربوو، گوتیشی: ئەوان بە ڕاستی وڵاتی تێرۆر و ڕق و کینەن، ئێستا باجێکی زۆر قورس دەدەن.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ترەمپ چەندین لێدوانی جیاوازی سەبارەت بە جەنگەکە داوە؛ لە کاتێکدا دەڵێت ئێمە سەرکەوتووین و جەنگەکە بەم زووانە کۆتایی دێت، لە هەمان کاتدا جەخت لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی گورزە سەربازییەکان دەکاتەوە.
بەهۆی ئەم بارودۆخە و وەستانی گوازەرەوەکانی نەوت لە ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەکان، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
لە بەرامبەردا، ترەمپ لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند، کە ڕێگریکردن لە ئیمپراتۆریەتی شەڕی ئێران بۆ دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی، زۆر گرنگترە لە هەموو لایەنەکانی دیکە.
ترەمپ: جەنگ لە دژی ئێران زۆر بە خێرایی بەرەوپێش دەچێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.