ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بەهۆی هەستیاریی بارودۆخی ئەمنی لە هەرێم و ناوچەکە، ڕاگەیەندراوێکی فەرمی بڵاوکردەوە و تێیدا کۆمەڵێک ڕێکاری توندی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری خستە ڕوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بەهۆی ئەو دۆخە ئەمنییە هەستیارەی هەرێمی کوردستان و عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت، ئەرکی هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن و هاووڵاتییانە بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن. جەخت کراوەتەوە کە پێویستە هەمووان دوور بکەونەوە لە بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە زانیاری و نهێنییەک کە خزمەت بە نەیاران بگەیەنێت.
ئەنجومەنی ئاسایش فەرمانی بە "دژەتیرۆری کوردستان" کردووە، کە هەر دەزگایەکی ڕاگەیاندن بەهۆی بڵاوکردنەوەی زانیاریی نهێنی یان پۆششدانی ناپرۆفیشناڵانەی هەواڵەکانی شەڕ و پەلامارەکان زیان بە ئاسایشی هەرێم بگەیەنێت، دەستبەجێ ڕووبەڕووی لێپێچینەوە بکرێتەوە و ڕێکاری یاسایی توندی بەرامبەر بگرێتە بەر.
ڕاگەیەندراوەکە تەنها میدیاکانی نەگرتووەتەوە، بەڵکو هۆشداری توندی داوەتە بەرپرسانیش. ئاماژە بەوە کراوە کە هەر بەرپرسێک بەهۆی لێدوانەکانییەوە ببێتە هۆی ئاشکرابوونی زانیاریی هەستیار یان لێدوانەکانی خزمەت بە دوژمن بکات، بەپێی یاسا لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی ئەمنی ناسەقامگیردا تێپەڕ دەبێت و چەندین هەڕەشە و هێرش لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا تۆمار کراون.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هۆشدارییەکی توند ئاراستەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەرپرسان دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.