Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 21:01

ئاژانسی فارس: هاوسەری عەلی خامەنەیی نەمردووە و لەژیاندا ماوە

کوردستان TV
100%

ئاژانسی (فارس)ی ئێرانی دەنگۆی كوژرانی هاوسەری عەلی خامەنەیی رابەری پێشووی كۆماری ئیسلامی ئێرانی رەت كردەوە و جەختی كردەوە كە ناوبراو نەمردووە و لەژیاندا ماوە.

ئاژانسەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هەواڵێكدا رایگەیاند: پێتان رادەگەیەنین كە هاوسەری عەلی خامەنەیی فەرماندەی شۆڕش لەژیاندا ماوە، سەرجەم هەواڵەكانی كوژرانی دوورن لە راستییەوە.

عەلی خامەنەیی رابەری پێشووی كۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژی یەكەمی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر تاران، لەنێو ماڵەكەیدا و لەنێو نووسینگەی خۆی كرایە ئامانج و كوژرا.

لە كاتی بۆردومانەكەدا جگە لە عەلی خامەنەیی، كچێكی و هاوسەری و منداڵێكیان كوژران، هەروەها هاوسەری موجتەبا خامەنەیی رابەری نوێی كۆماری ئێران ئەویش لە هێرشەكەدا كوژرا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.