ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بارەگای كەتائیبی حزبوڵای عێراقی لەناو سەربازگەی سەقەڕ لە رۆژئاوای بەغدا بۆردومان كرا، لە بۆردومانەكەدا ژمارەیەك چەكداری حەشدی شەعبی كوژران و بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەكان، بارەگاكە بە سێ درۆن لە سێ كاتی جیاوازدا بۆردومان كراوە.
ئاماری سەرەتایی قوربانییەكان لە ئەنجامی بۆردومانەكەدا بریتییە لە كوژرانی چەكدارێكی حەشدی شەعبی.
هەروەها سێ ئەندامی دیكەی حەشدی شەعبی لەنێو بارەگاكە بریندار بوونە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بارەگایەكی دیكەی حەشدی شەعبی لە شاری قائیم لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنباڕ بۆردومان كرا، لە ئەنجامی بۆردومانەكە زیاتر لە 20 ئەندام و چەكداری حەشدی شەعبی كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.