Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 23:19

ئەنجوومەنی ئاسایش داوای بەپەلەی وەستاندنی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی کەنداو دەکات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد کە داوای "بەپەلە"ی وه‌ستاندنی هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر وڵاتانی کەنداو كرد کە لە سەرەتای دەستپێکی شەڕەکانەوە بووەتە ئامانجی چەندین لێدان.

له‌ بڕیارنامه‌كه‌دا هاتووه‌: هەر کردەوەیەک یان هەڕەشەیەک لەلایەن ئێرانەوە بە ئامانجی داخستن و ڕێگریکردن یان دەستوەردان لە کەشتیوانی نێودەوڵەتیی لە گەرووی هورمز بە هەموو شێوەیەک ئیدانە دەکات.

سێزدە ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش پشتگیریان لە بڕیارنامەکە کرد و دوو کەسیش ئامادە نەبوون کە ئەوانیش ڕووسیا و چین بوون.

نوێنەری بەحرەین لە نەتەوە یەکگرتووەکان، جەمال ئەلروەیی لە وتارێکدا لەبەردەم ئەنجوومەنەکەدا گوتی: "ئەم پشتیوانییە بەرفراوانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕەنگدانەوەی هۆشیارییەکی بەکۆمەڵە لە جددییەتی ئەو دەستدرێژییە دڕندانەی ئێران کە بەحرەین و وڵاتانی دیکەی ئه‌ندام له‌ ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداوی كردووه‌ته‌ ئامانج."

هه‌روه‌ها جیرۆم بۆنافۆنت، نوێنەری فەرەنسا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "پێویستە ئێران وەڵامی ئەم پەیامە بەهێزەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و ئەنجومەنی ئاسایش بداتەوە و واز لە پەرەسەندنی ئەم ململانێیە بهێنێت"

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.