دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی (ئەكسیوس) ئاشكرای كرد كە بەمزووانە شەڕی ئێران كۆتایی دێت، چونكە هیچ شوێنێك نەماوە لەو وڵاتە لێی بدەن.
ترەمپ لە لێدوانەكەدا رایگەیاندووە: بەمزووانە شەڕی ئێران كۆتایی دێت، چونكە هیچ شوێن و ئامانجێك نەماوە لەو وڵاتە بیپێكن.
سەرۆكی ئەمریكا هەروەها رایگەیاندووە: ئۆپڕاسیۆنەكان بەشێوەیەكی زۆر باش بەڕێوەدەچن و ئێمە ئێستا زۆر لەپێش ئەو وادەیەین كە پلانمان بۆی دانابوو.
سەبارەت بە وادەی كۆتاییهێنانی شەڕ، جەختی كردەوە كە تەنیا ئەو بڕیاری لەسەر دەدات و رایگەیاند "هەر كاتێك بمەوێت شەرەكە كۆتایی پێ بهێنم، دەیكەم".
ئاماژەی بەوەش دا كە هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل زیانی گەورەیان بە ئێران گەیاندووە، زیاتر لەوەی پێشبینییان بۆی كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.