ئێران ڕایگەیاند، لە وەڵامی هێرشەکەی دوێنێی سەر بانکێکی تاران، ئەگەری هەیە ناوەندە ئابوورییەکان و ئەو بانکانەی لە ناوچەکەدا پەیوەندییان بە ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەیە، بکاتە ئامانج.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی ئادار بارەگای خاتەمول ئەنبیا ڕایگەیاند: دوێنێ شەو، سوپای ئەمریکا و ئیسرائیل دوای ئەوەی نەیانتوانی بگەنە ئامانجە سەربازییەکانیان، یەکێک لە بانکەکانی وڵاتەکەمانیان کردە ئامانج. ئەم کارە جەنگییە نایاساییە دەرفەتەی پێ بەخشین کە ئێمەش ئەو ناوەندە ئابووری و بانکانەی ناوچەکە کە پەیوەندییان بە ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەیە، بکەینە ئامانج.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا، هۆشدارییەکی توند ئاڕاستەی دانیشتووانی ناوچەکە کراوە و داوایان لێکراوە کە بۆ پاراستنی گیانیان، بە مەودای لانی کەم 1 کیلۆمەتر لەو بانک و ناوەندە ئابوورییانە دوور بکەونەوە کە پەیوەندییان بەو دوو وڵاتەوە هەیە.
ئەم پەرەسەندنە نوێیە مەترسییەکانی فراوانبوونی بازنەی جەنگ و تێوەگلانی کەرتی دارایی و ئابووری لە ململانێ سەربازییەکانی ناوچەکەدا زیاتر کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.