بڕیارە سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی كردەوە: سبەی چوارشەممە دانیشتنی ژمارە 13ی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
بڵاویشی كردەوە: دانیشتنەكە بۆ دەنگدانە بە لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی عێراق.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە دانیشتنەكە كاتژمێر 9ی شەو بەڕێوەدەچێت، هەروەها چەند بابەتێكی دیكەش گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.