Erbil 31°C دووشەممە 03 ئاب 04:25

قەتەر ئێران تۆمەتبار دەکات بە به‌رده‌وامی هێرشەکانی بۆ سەر ژێرخانی وزه‌ی وڵاتەکەی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، مەجید ئەنساری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی بەردەوامە لە هێرشەکانی دژی ژێرخانی وزه‌ی وڵاته‌كه‌ی، ئەمەش دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران کە بووه‌ هۆی ڕاگرتنی به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی لە دەوڵەتی کەنداو.

مه‌جید ئەلئەنساری راشیگه‌یاندووه‌: بەئامانجکردنی ژێرخانی مەدەنی و وزه‌ بەردەوامە له‌لایه‌ن ئیرانه‌وه‌ و ئێمە هەر پاساوێک کە ئێرانییەکان ده‌یڵێن بۆ ڕه‌وایه‌تی دان به‌م هێرشانه‌ ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه‌.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر به‌ڕوونی دیاری نه‌كرد كه‌  کام دامەزراوەی مەدەنیی له‌ وڵاته‌كه‌ کراونه‌ته‌ ئامانج.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.