Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 22:14

یاریی داهاتووی یانەی هەولێر بەبێ ئامادەبوونی جەماوەر بەڕێوەدەچێت

کوردستان TV
100%

بەهۆی بارودۆخی ناسەقامگیری لە ئەنجامی شەڕ و ئاڵۆزییەكان، یانەی هەولێر بڕیاری دا یارییەكەی رۆژی هەینی داهاتوویان بەبێ ئامادەبوونی جەماوەر ئەنجام بدات.

رۆژی هەینی داهاتوو لە گەڕی 22ی خولی ئەستێرەكانی عێراق، یانەی هەولێر لەناو یاریگەی فرەنسۆ هەریری مێوانداری یانەی مینا دەكات.

یانەی هەولێر ئەمشەو دووشەممە رایگەیاند: بە بڕیاری لێژنەی ئەمنی لە پارێزگای هەولێر بەهۆی ئەو بارودۆخە ناسەقامگیرەی ناوچەکە پێیدا تێپەر دەبێت و لەبەر سەلامەتی گیانی هاندەران و هاونیشتمانیان و هاوشاریانمان، بڕیاردرا یارییەکە لە هەمان رۆژ و بەرواری خۆی و بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەبچێت.

بە بڕیاری یەكێتی تۆپی پێی عێراق، كاتی یارییەكە گۆڕاوە بۆ كاتژمێر 11:15ی شەو.

یانەی هەولێر رۆژی شەممەی رابردوو  لە دوایین یاریی خۆیدا لە گەڕی 21، ببووە مێوانی یانەی گەرمە و یارییەكەی بە ئەنجامی 2-3 گۆل بردبووەوە.

یانەی هەولێر ئێستا بە كۆكردنەوەی 40 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق دێت و یارییەكی دواخراویشی هەیە، یانەی قووە جەوییە بە 49 خاڵ پێشەنگی یانەكانی گرتووە، دوای ئەویش یانەكانی شورتە و تەڵەبە دێن كە 44 و 40 خاڵیان هەیە.  

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.