Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 15:31

كۆمپانیای ئارامکۆی سعوودی بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییه‌كاندا کەمدەکاتەوە

کوردستان TV
100%

‌  ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، به‌هۆی داخستنی گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ کۆمپانیای نەوتی سعوودی "ئارامکۆ" دەستی کردووە بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان لە دوو کێڵگەی نەوتیدا.

ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: هێشتا بە ڕوونی دیار نییە له‌ کام کێڵگەی نەوتیی بڕی به‌رهه‌مهێنان كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ و قه‌باره‌كه‌ی چه‌نده‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: له‌ ئێستادا کۆمپانیای ئارامكۆ خەریکی گۆڕینی ئاراستەی هەندێک لە بارە نەوتەكانیه‌تی بۆ بەندەری یەنبوع لەسەر دەریای سوور، وەک هەوڵێک بۆ تێپەڕاندنی لێکەوتە زیانبه‌خشه‌كانی داخستنی گەرووی هورمز.

ئه‌م دۆخه‌ نه‌خوازراوانه‌ به‌هۆی پەرەسەندنی سەربازیی بێوێنە لە ناوچەکە دێت، کە تێیدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل لە 28ی شوبات هێرشی چڕیان بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستپێكرد.

ئەم پەرەسەندنە بووە هۆی داخستنی گەرووی هورمز، کە ڕێڕەوێکی ئاویی ستراتیژییە و نزیکەی 20%ی بەرهەمهێنانی نەوتی جیهان و یەک لەسەر سێی بازرگانی غازی سروشتی شلکراوی پێدا تێپەڕ دەبێت.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.