Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 22:13

یەکەم کاروانی ئاوارەکانی عەفرین دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین بۆ زێدی خۆیان دەست پێ دەکات و لە یەکەم کاروانیشدا 400 خێزان دەگەڕێنەوە. بەرپرسێکی ئەمنیی حەسەکەش دەڵێت، ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە بۆ کورد و دانیشتووانی عەفرین.

ڕۆژی دووشەممە 9ـی ئادار، سیامەند عەفرینی، جێگری فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆ لە حەسەکە ڕایگەیاند، دوای هەشت ساڵ لە ئاوارەبوونیان، ئەمڕۆ یەکەم کاروانی ئاوارەکان کە لە 400 خێزان پێکدێن بەرەو ناوچەکانی (شێخ حەدید، بادینا و جندرێس) لە عەفرین بەڕێدەکەون.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش کرد، لە ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا دەروازەیەکی ئەمنی بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکان دەکرێتەوە و کار دەکەن بۆ ئەوەی تاوەکو پێش جەژنی نەورۆز، سەرجەم ئاوارەکان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە عەفرین.
 

کوردستان سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.