Erbil 31°C دووشەممە 03 ئاب 04:29

سەرۆک بارزانی لە تەندروستیی نازم حەمەد کانەبی پرسییەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لە تەندروستیی بریندارەکەی هێرشە درۆنییەکەی دوێنێ شەوی فڕۆکەخانەی هەولێری پرسییەوە.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 8ـی ئاداری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە (نازم حەمەد کانەبی)، فەرمانبەری ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرد، کە ئێوارەی دوێنێ لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیدا بەهۆی هێرشی درۆنی گرووپە لە یاسا دەرچووەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، برینداربوو.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆک بارزانی لە بارودۆخی تەندروستی نازم حەمەدی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوە و تەندروست باشی بۆ خواست.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.