رۆژنامەیەكی ئینگلیزی پێشبینی دەكات لە ماوەیەكی كەمدا نرخی نەوت بگاتە ئاستی ساڵی 2008 و نرخەكەی بگاتە 150 دۆلار، ئەمە ئەگەر چارەسەرێكی بەپەلە بۆ داخستنی گەرووی هورمز نەدۆزرێتەوە.
رۆژنامەی (گاردیان) دەڵێت "پێشبینی دەكەین لە چەند رۆژی كەمی داهاتوودا نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لە بازاڕەكانی جیهان 100 دۆلار تێپەڕێنێ ئەگەر گەرووی هورمز هەروا بە داخراوی بمێنێتەوە".
دەشڵێت "نەك هەر ئەوەندە، پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی ئەم مانگە ئەم نرخە لە بازاڕەكانی جیهان بگاتەوە لووتكەی ئاستی ساڵانی 2008 و 2022".
نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لە بازاڕەكانی جیهان لە ساڵی 2022 گەیشتبووە 120 دۆلار، لە ساڵی 2008یش گەیشتبووە سەرووی 145 دۆلار، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە هەردوو ساڵەكەدا لێكەوتەی ترسناكی بۆ ئابووری جیهان دروست كردبوو.
ئەمڕۆ یەكشەممە لە كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵەدا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە سەرووی 92 دۆلار بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.