قایمقامی چۆمان زانیاری لەبارەی ئەو درۆنە خستەڕوو كە سەرلەئێوارەی ئەمرۆ یەكشەممە لە شارۆچكەكەیان كەوتبووە خوارەوە و رایگەیاند، جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی نەبووە.
ئەحمەد بارزان قایمقامی چۆمان بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەممە درۆنەک لە گەڕەکی کۆسرەتانی سەنتەری شارۆچكەی چۆمان کەوتۆتە خوارەوە.
قایمقامی چۆمان راشیگەیاند: درۆنەکە نەتەقیوەتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە.
قایمقامی چۆمان ئاماژەی بەوەش دا كە خۆشبەختانە درۆنەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێكی زۆری ماددی بەر خانوو و ماڵ و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان لە سنووری رووداوەكە گەیاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.