Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 04:40

مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید وڵات تاهیر کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهید وڵات تاهیر کارمەندی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرد کە دوێنێ لە ئەنجامی هێرش و پەلاماری ناڕەوا و ستەمکارانە و تیرۆریستیانەی سەر هەرێمی کوردستان شەهید بوو.

 

ئەمەش دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەت:-

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بنەماڵەی شەهید وڵات تاهیر

پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێ و هاوکارانی شەهید وڵات تاهیر کارمەندی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، کە بە داخەوە، لە ئەنجامی هێرش و پەلاماری ناڕەوا و ستەمکارانە و تیرۆریستیانەی سەر هەرێمی کوردستان شەهید بوو.

خودای مەزن گیانی شەهید وڵات بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەموومان ببەخشێت. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم .

خودای مەزن کوردستان بپارێزێت .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.