مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئافرەتانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات.
سەرۆکی حکوومەت لە پەیامەکەیدا جەخت لە بایەخی خەبات و خۆڕاگریی ئافرەتانی کوردستان دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت: "بایەخێکی زۆر بە خەبات و خۆڕاگری و ڕۆڵی گرنگی ئافرەتانی کوردستان دەدەم و دووبارە پشتگیریی خۆم بۆ ماف و داخوازییە ڕەواکانیان دوپات دەکەمەوە."
مەسرور بارزانی هەروەها لە رێگەی پەیامێکی ڤیدیۆییەوە ڕایگەیاند: "ئافرەتانی کوردستان لە کاتە دژوار و سەختەکاندا هەمیشە یارمەتی دەری خەباتی گەلەکەمان بوون و خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە شانازین بۆ وڵات".
سەرۆکی حکوومەت دەڵێت: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕوای تەواوی بە بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتان هەیە لە هەرێم و کاریش بۆ بە هێز کردنیان دەکات".
لە کۆتایی پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا، سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوە کردەوە چەسپاندن و برەودان بە یەکسانی، مەرجێکی بنەڕەتی و سەرەکییە بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگەکەمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.