Erbil 31°C پێنجشەممە 23 تەمووز 05:51

پشووی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا بڕیاریاندا پشووی بەهارەی ئەمساڵ پێشبخەن و بۆ ماوەی 15 ڕۆژ بێت.

ڕۆژی هەینی 6ـی ئادار، لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە:  لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی سەلامەتیی مامۆستایان و قوتابیان، لە ڕۆژی یەکشەممە 8 ـی 3 ـی 2026 تاوەکو ڕۆژی دووشەممە 23 ـی  3ـی 2026، لە گشت ناوەندەکانی خوێندن پشوو دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیارەکە سەرجەم قوتابخانە و پەیمانگە و زانکۆ حکومی و ناحکومییەکان و قوتابخانە تایبەت و نێودەوڵەتییەکانیش دەگرێتەوە.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، بەهۆی ئەم بارودۆخەی لە ناوچەکەدا هەیە ئەمساڵ پشووی بەهارە لە ناوەندەکانی خوێندن پێشخراوە.

ساڵانە پشووی فەرمیی بەهارەی ناوەندەکانی خوێندن لە 11 ـی 3 ـی 2026 دەست پێ دەکات و تاوەکو 23ـی 3ـی 2026 بەردەوام دەبێت. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.