Erbil 31°C پێنجشەممە 13 ئاب 12:12

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: هەر ڕێبەرێکی نوێ بۆ ئێران دابنرێت لەناوی دەبەین

کوردستان TV
100%

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشەیەکی توندی ئاراستەی سەرکردایەتیی داهاتووی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و ڕایگەیاند، هەر کەسێک وەک ڕێبەری نوێی ئەو وڵاتە دەستنیشان بکرێت، لەلایەن ئەوانەوە دەکرێتە ئامانج.

کاتز لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نووسیویەتی: "هەر ڕێبەرێک لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە دابنرێت بۆ ئەوەی بەردەوامی بە بەرنامەی لەناوبردنی ئیسرائیل بدات، یان هەڕەشە لە ئەمریکا و جیهانی ئازاد و وڵاتانی ناوچەکە بکات و بەردەوام بێت لە سەرکوتکردنی گەلی ئێران، ئامانجی ئێمەیە بۆ سڕینەوە و لەناوبردن."

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل جەختیشی کردووەتەوە کە "گرنگ نییە ناوی ئەو کەسە چییە و لە کوێ خۆی حەشار دەدات"، ئاماژەی بەوەش کرد وڵاتەکەی بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشە ئەمریکییەکانی، بەردەوام دەبێت لە تێکشکاندنی تواناکانی ڕژێمی تاران و خەریکن بوار خۆش دەکەن بۆ ئەوەی گەلی ئێران خۆیان ئەو دەسەڵاتە بڕوخێنن.

ئەم لێدوانانەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە هەندێک لە میدیاکان، بڵاویان کردووەتەوە "موجتەبا خامنەیی"، کوڕی ڕێبەری پێشووی ئێران، لەژێر فشاری سوپای پاسداران وەک ڕێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵبژێردراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.