Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 01:13

ئەمریکا: دەبێت هاووڵاتیانمان دەستبەجێ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبهێڵن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هۆشدارییەکی ئەمنیی بەپەلەی بۆ سەرجەم هاووڵاتیانی خۆی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوکردەوە و داوایان لێدەکات بێ هیچ دواکەوتنێک ناوچەکە جێبهێڵن.
وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا هۆشدارییەکەی بۆ ئاستێکی بێوێنە بەرز کردووەتەوە و ڕاسپاردەی ڕوونی داوە بە هاووڵاتیانی ئەمریکی کە دەستبەجێ ناوچەکە جێبهێڵن. هەروەها جەختی کردووەتەوە کە ئەوانەی ناتوانن بڕۆن، پێویستە ئەوپەڕی وریایی بگرنە بەر و ڕێکارە ئەمنییەکان جێبەجێ بکەن.
ئەم هۆشدارییە لەناکاوەی واشنتۆن دوای ئەوە دێت کە ئاماژەی مەترسیدار بەدی کراون و پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پێشهاتە سەربازییەکان بگۆڕێن. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە دۆخەکە بە خێراییەکی زۆر بەرەو "هەڵکشانێکی گەورە" و پێکدادانی سەربازیی فراوانتر دەڕوات.
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لە بارودۆخێکی زۆر هەستیاردایە و ململانێ سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل دژی تاران گەیشتووەتە قۆناغی شەڕی ڕاستەوخۆ، ئەمەش وایکردووە ئەمریکا نیگەران بێت لە سەلامەتیی هاووڵاتیانی لە ناوچەکەدا. هێزەکانی ئەمریکا شەو و ڕۆژ لە فڕیندان بۆ دابینکردنی هێزێکی ئاگرینی گەورە و هاوردەکار
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.