Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 01:12

سێنتکۆم: ژمارەی کوژراوانی سوپای ئەمریکا لە جەنگی ئێراندا گەیشتە شەش سەرباز

کوردستان TV
100%

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، لە ڕاگەیەندراوێکی نوێدا ئاشکرای کرد کە لە سەرەتای دەستپێکردنی ململانێ سەربازییەکان دژی ئێران، تاوەکو ئێستا شەش سەربازی ئەمریکی کوژراون.
سێنتکۆم لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی "ئێکس" ئاماژەی بەوە کردووە: "هێزەکانی ئەمریکا دواجار تەرمی دوو سەربازیان دۆزیوەتەوە کە پێشتر وەک بێسەروشوێن تۆمارکرابوون."
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تەرمی ئەو دوو سەربازە لە ناو دامەزراوەیەکدا دۆزراونەتەوە کە لە کاتی یەکەم هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکە کرابووە ئامانج. بەمەش کۆی گشتیی ئەو سەربازە ئەمریکییانەی لەم جەنگەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە شەش کەس.
ئەم پەرەسەندنە لە کاتێکدایە کە ئاڵۆزییە سەربازییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار و هێرشە ئاسمانی و موشەکییەکان لە ناوچەکەدا بەردەوامییان هەیە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.