نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لە دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی عێراق و شایستە نیشتمانییەکانی قۆناغی داهاتوو تاوتوێ کران. نوری مالیکی جەختی لە گرنگیی پشتگیریکردنی ڕێڕەوی دیموکراسی و بەهێزکردنی سەقامگیریی سیاسی کردەوە، هاوکات ئاماژەی بە پێویستیی ڕێزگرتن لە سەروەریی عێراق و بژاردەکانی گەلەکەی کرد.
لای خۆیەوە، تۆم باراک ئاماژەی بەو ڕۆڵە گرنگە کرد کە عێراق لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە و کەمکردنەوەی گرژییەکان و هاندانی گفتوگۆ و بەردەوامبوون لە شەڕی دژی تیرۆردا دەیگێڕێت.
ئەم دیدارە دیپلۆماسییە لە کاتێکدایە، کە پێشتر دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لێدوانێکی دژی کاندیدبوونەوەی نوری مالیکی دابوو. ترهمپ ڕایگەیاندبوو: "دووبارە کاندیدکردنەوەی نوری مالیکی بۆ سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق هەڵەیەکی کوشندەیە"، هەروەها هۆشداری دابوو کە ئەگەر مالیکی هەڵبژێردرێتەوە، واشنتن هاوکارییەکانی بۆ عێراق ڕادەگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.