ئهمڕۆ ههینی كۆمپانیای سپهیس ئێكس رایگهیاند، کە کەشتیی Dragon بە سەرکەوتوویی لە ناو زەریادا لە کەناراوەکانی کالیفۆرنیا نیشتەوە، دوای ئەوەی 33یەمین ئەرکی بازرگانیی خۆی بۆ گەیاندنی بار بۆ وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی کۆتایی پێهێنا.
ئاژانسی ههواڵی عێراقی بڵاویكردووهتهوه، کەشتییەکە دوێنێ پێنجشەممە، کاتژمێر دوانزهی نیوەڕۆ بە کاتی کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا لە وێستگەکە جیا بووەوە و ئەمڕۆ هەینی، کاتژمێر 02:44ی بەرەبەیان لە کەناراوەکانی کالیفۆرنیا نیشتەوە، دوای ئەوەی گەشتەکەی بۆ سەر زەوی نزیکەی 15 کاتژمێری خایاند.
کەشتییەکە ئەنجامی چەندین تاقیکردنەوەی زانستیی هێناوەتەوە کە لە ناو وێستگەکەدا ئەنجامدراون، لەوانە تاقیکردنەوەکانی کاریگەریی کەمبوونی هێزی کێشکردن لەسەر گەشەی خانە بنەڕەتییەکانی مێشک و دڵ، هەروەها ئامرازەکانی پشکنینی خوێن کە تاقیکراونەتەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لە گەشتە ئاسمانییە مرۆییەکان بۆ سەر مانگ و مەریخ بەکاربهێنرێن.
ههروهها هەندێک کەرەستە و ئامێری ئەلیکترۆنیی و پزیشکی کە لە بارودۆخی بۆشایی ئاسماندا تاقیکراونەتەوە.
کەشتیی Dragon لە 25ی ئابی 2025 گەیشتبووە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی و پێوەی بەسترابوو کە کەرەستەی خۆراک، ئاو و پێداویستی بۆ ئەو گەردوونناسانە برد بوو کە لەوێدا مابوونهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.