ئه‌مرۆ هەینی دوای زیادبوونی فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ریان حکوومەتی ئەفغانستان به فه‌رمی ویستی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی "دیالۆگ" بۆ کۆتایی هێنان بە گرژی و ململانێکان لەگەڵ پاکستان دووپاتکردەوە.
زەبیحوڵڵا موجاهید گوتەبێژی حکوومەتی تاڵیبان لە ئه‌فغانستان له کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، چەندین جار جەختمان لەسەر پێویستی چارەسەری ئاشتیانە کردووەتەوە و ئێستاش دەمانەوێت کێشەکە لە ڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت.
جێی باسه ، سه‌ر به به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی حكوومه‌تی پاكستان له وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی تونددا راگه‌یاندنی جه‌نگی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانستان راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر كێشه‌كانی سنووری نێوانیان به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی كشمیر كه چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.