پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕووداوی تەقەکردنەکەی ئەمشەوی شارەدێی ڕزگاری بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، بکوژەکان دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەمشەو لە کاتژمێر 08:00، لە شارەدێی ڕزگاری لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، کەسێک تەقەی کردووە و لە ئەنجامدا بووەتە هۆی کوژرانی دوو کەس بە ناوەکانی (زوهێر مصطفی بوزو ) و ( محمد یوسف ملا فرخ).
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و هەردوو تۆمەتباری سەرەکیی ڕووداوەکەیان بە ناوەکانی (ی. م.ع ) و (ع. ی. م) دەستگیرکردووە و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
هەروەها پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستا لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.