وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، بڕیاری لێخۆشبوو‌ن بۆ سه‌رپێچییه‌كانی هاتوچۆ به ڕێژه‌ی 20% تا 30-6-2026 درێژكراوه‌ته‌وه.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومه‌تی هه‌رێم لەسەر پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ بڕیار درا بە درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوو‌ن لە سزای سەرپێچیەکانی هاتوچۆ بەڕێژەی 20% و بڕیارەکەش تاکو 30ـی6ـی2026 کاری پێدەکرێت.
جێی وەبیرهێنانەوەیە، لە ساڵی 2024 بڕیاری لێخۆشبوو‌ن لە سزاکانی هاتوچۆ بەڕێژەی 20% دراو چەند جارێکیش بڕیارەکە له بەرژەوەندی هاووڵاتییان درێژکراوەتەوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.