Erbil 31°C دووشەممە 05 تشرینی یەکەم 16:26

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی دەکات

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە و تیشک خرایە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولا و پرسی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی کرد بە سەرۆکایەتی جیزا ئەندریاس ڤۆن گەیر بریکاری وەزارەتی دەرەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە دانیال کرێبەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق ئامادەی بوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا .

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی و هاریکاری ئەڵمانیای بۆ هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە پێشخستنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کردەوە.

هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سووریا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، هەوڵ و گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکوومەتی فیدراڵ و هەرێم ئاڵوگۆڕ کرا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.