بەهۆی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە بەشێك لە ناوچەكانی باشووری رۆژهەڵاتی بەڕازیل، 14 كەس گیانیان لەدەستداوە و تیمەكانیش لە هەڵمەتی گەڕان بەدوای ونبووان بەردوامن.
میدیاكانی بەڕازیل بڵاویان كردەوە، لە شەوی رابردووەوە بارانێكی بەخوڕ لە ناوچەكانی سنووری هەرێمی میناس گیرایس لە باشووری رۆژهەڵاتی بەڕازیل باریوە و بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو لە زۆربەی ناوچەكان.
بەهۆی ئەو بارانە زۆرە و دروستبوونی لافاوە حاڵەتی لەناكاو راگەیەنراوە و قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن و بەشێكی زۆری فەرمانگەكانی حكوومەت داخراون.
تیمەكان لە شەوی رابردووەوە دەستیان بە هەڵمەتی رزگاركردن و گەڕان بەدوای ونبووەكان كردووە، تا ئێستا تەرمی 14 كەس لەنێو پاشماوەی خانووەكان كە بەهۆی لافاوەوە رووخاون دۆزراونەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی دەسەڵاتدارانی ناوچەكە، ئەو بارانەی لە شەوی رابردووەوە دەستی پێ كردووە، زیاتر لە چوار هێندەی ئەو بارانەیە كە ساڵانە لەو كاتانەدا دەبارێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.