پێشبینی دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا دەركەوتنی یەكەم دیاردەی مانگی سوور روو بدات، ئاژانسی ناسا داوا لە خەڵكی جیهان دەكات بینینی ئەم دیاردەیە لە كیس خۆیان نەدەن، چونكە تا ساڵی 2029 جارێكی دیكە روو ناداتەوە.
لە كاتی روودانی دیاردەی مانگی سوور مانگ بە ڕەنگێكی سووری تاریك دەردەكەوێت، چونكە دەكەوێتە بەر سێبەری زەوی، دیاردەكە مانگی خوێناویشی پێ دەڵێن، بۆ ئەمجارە بە دروستی لە رۆژی 3ی مانگی داهاتوو روو دەدات.
لە كاتی روودانی دیاردەی مانگی سوور خەڵكی بەشێوەی ئاسایی و بەبێ چاویلكە و ئامێر دەتوانن سەیری مانگ بكەن، بە پێچەوانەی دیاردەی خۆرگیران.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی ئاسمانی ئەمریكی (ناسا) دیاردەی مانگی سوور چەند كاتژمێرێك دەخایەنێت، بەڵام دەركەوتنی مانگی سوور بە تەواوەتی 59 خولەك دەخایەنێت، بۆیە خەڵكی دەتوانن ئەم دیمەنە سەرنجڕاكیشە لە كیس خۆیان نەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.