ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی کارەبا رایگەیاند: "وێستگەی مۆبایلی 132KVی حاجیاوای بە فەرمی خستە گەڕ". پڕۆژەکە پاش ماوەیەک لە دواکەوتن، ئێستا بە 5 فیدەری جیاوازەوە کار دەکات و بەشێکی زۆری گرفتەکانی کارەبا لە ناوچەکە بنبڕ دەکات.
ئەم پڕۆژەیە کە بە تێچوونی نزیکەی 2 ملیار دینار جێبەجێ کراوە و بە کارکەوتنی ئەم وێستگەیە کێشە و گرفتی کارەبا لە دەڤەرەکە چارەسەر دەبێت.
سوودەکانی ئەم پرۆژەیە:
1- کێشەی بارزۆریی سەر وێستگەی کارەبای چوارقوڕنە و فیدەرەکانی حاجیاوا و چوارقوڕنە بە تەواوی چارەسەر دەبێت.
2- ئەو گوندانەی پێشتر بەهۆی بارزۆرییەوە بە ناچاری و بە نۆرە کارەبایان پێدەدرا، وەک گوندەکانی (قەمتەران، قەرەنیاغا، گردجان) و زۆربەی گوندەکانی تری سنووری حاجیاوا و چوارقوڕنە، کێشەکەیان چارەسەر کرا.
3- گرفتی دابەزینی ڤۆڵتیەی کارەبا لەو ناوچانە نامێنێت و هاوبەشانی کارەبا لەمەودوا کارەبایەکی جێگیرتر و باشتریان پێدەگات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.