Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 22:52

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس: مافه‌كانی مرۆڤ له‌ جیهاندا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ دایه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشەممە 23-2-2026، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا لەوەی مافەکانی مرۆڤ لە ژێر هێرشی هەمەلایەنە دایه‌ لە سەرانسەری جیهاندا، ئاماژەی بەوەشدا کە "یاسای هێز زاڵە" بەسەر سەروەری یاسادا و كه‌س نرخ بۆ مافه‌كانی مرۆڤ دانانێ.

ناوبراو لە سەرەتای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ لە جنێڤ ڕایگەیاند: " پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ لە سێبەرەوە نایەت و لەناکاویش نییە، به‌ڵكو لە ڕۆژێکی ڕووناکدا ڕوودەدات و زۆرجار لەلایەن ئەو کەسانەوە سەرکردایەتی دەکرێت کە خاوەنی گەورەترین دەسەڵاتن".

هه‌روه‌ها ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ناڕەزایی توندی خۆشی دەربڕی بەرامبەر بە شەڕی بەردەوامی ڕووسیا و ئۆکراینا و گوتی، زیاتر لە 15 هەزار هاووڵاتیی مەدەنی لە ماوەی چوار ساڵی جه‌نگدا کوژراون.

گوتیشی "ئێمە لە قۆناغی چاوەڕوانیی داینه‌ و کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەو خوێنڕشتنە بهێنرێت له‌ جیهاندا."

گۆتێرێس گوتیشی: "پێشێلکارییە ئاشکراکانی مافەکانی مرۆڤ، کەرامەتی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکانی خستۆته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ و كه‌سیش به‌دوای وه‌ڵامدا ناگه‌ڕێت كه‌ ئه‌م دۆخانه‌ بۆ به‌رده‌وامن."

ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆخی ئێستای فه‌ڵه‌ستین و غه‌ززه‌ شاهێدی ئه‌وه‌ن كه‌ چۆن چارەسەری دوو دەوڵەتی لەبەرچاوی هه‌موو جیهاندا تێکدەدرێت".

سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راشیگه‌یاند: "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ناتوانێت ڕێگە بدات ئەم دۆخه‌ به‌رده‌وام بێت."

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.