Erbil 31°C سێشەممە 07 تەمووز 08:17

ئێران و ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە جنێڤ کۆ دەبنەوە

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی عومان پشتڕاستی کردەوە کە گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران، ڕۆژی پێنجشەممە 26ـی شوبات لە شاری جنێڤی سویسرا بەڕێوە دەچێت.

بەدر ئەلبوسەیدی، وەزیری دەرەوەی عومان، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نووسیویەتی: "خۆشحاڵم پشتڕاستی بکەمەوە کە دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران ئێستا بۆ ڕۆژی پێنجشەممە لە جنێڤ پلانیان بۆ دانراوە؛ ئەمە هەوڵێکی ئەرێنییە بۆ هاویشتنی هەنگاوی کۆتایی و گەیشتن بە ڕێککەوتنەکە."

هاوکات باراک ڕاڤید، پەیامنێری ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە وادەی بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی لە ڕۆژی پێنجشەممەدا پشتڕاست کردووەتەوە.

پێشتر وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی "سی بی ئێس"ی ئەمریکی ڕایگەیاندبوو، پێدەچێت ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری جنێڤ لەگەڵ "ستیڤ ویتکۆف"، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا، گەڕی سێیەمی دانوستانەکان ئەنجام بدەن.

گەڕی یەکەمی ئەم دانوستانانە لە مەسقەتی پایتەختی عومان و گەڕی دووەمیش لە شاری جنێڤ بەڕێوەچوون. لە هەردوو قۆناغەکەدا عومان ڕۆڵی نێوەندگیری گێڕاوە و گفتوگۆکانی نێوان تاران و واشینگتن بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئەنجام دراون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.