Erbil 31°C سێشەممە 07 تەمووز 22:00

مەترسیدارترین سەرۆكی گرووپێكی مافیایی لە مەكسیك كوژرا

کوردستان TV
100%

هێزە ئەمنییەكانی مەكسیك توانیویانە یەكێك لە مەترسیدارترین سەرۆكی گرووپەكانی مافیا بەناوی (ئال مێنچۆ) بكوژن، ئەو سەرۆكی مافیایە لە ئەمریكاش داواكراو بوو بەهۆی بازرگانیكردن و گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بۆ ئەو وڵاتەوە.

میدیاكانی مەكسیك لەسەر زاری سەرچاوە حكوومییەكان گواستوویانەتەوە، نیمیسیۆ ئۆسیگوێرا سێرڤانتس ناسراو بە (ئال مێنچۆ) لە رووبەڕووبوونەوەیەكدا لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان لە ویلایەتی خالیسكۆ لە رۆژئاوای مەكسیك هاتۆتە كوشتن.

ئال مێنچۆ تەمەن 59 ساڵ، لەم ساڵانەی دواییدا بووەتە یەكێك لە بەهێزترین و مەترسیدارترین گرووپە تاوان و مافیاكان لە وڵاتی مەكسیك.

ئال مێنچۆ بەهۆی گواستنەوە و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان لەناو خاكی ئەمریكا، یەكێك بووە لە داواكراوە سەرەكییەكان لەو وڵاتە و پاداشتی 15 ملیۆن دۆلار پێشكەشی هەر كەسێك كرابوو ئەگەر هەواڵی شوێنی مانەوەی بە هێزە ئەمنییەكان بدات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.