Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 05:05

كەمپی هۆل لە سووریا چۆل كرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە كەمپی هۆل كە دەكەوێتە پارێزگای حەسەكەی رۆژئاڤای كوردستان، لەلایەنی حكوومەتی سووریاوە بەتەواوەتی داخرا، دوای ئەوەی سەرجەم دەستگیركراوەكانی ناوی كە كەسوكاری چەكدارانی داعش بوون، چۆل كرا.

فادی قاسم بەڕێوەبەری كەمپی هۆل هەواڵی داخستنی كەمپەكەی پشتڕاست كردەوە دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەكشەممە دوایین كەسی نێو كەمپەكە گواسترایەوە.

كەمپەكە كە پێشتر بەدەست هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)وە بووە، ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی لەلایەن حكوومەتی سووریا داخراوە.

بەپێی پلانی حكوومەتی سووریا ئەو ماڵباتەی چەكدارانی داعش بەتایبەت ئافرەتان و منداڵان دوور لە چاوی میدیاكان، بەمەبەستی چاكسازی تێكەڵی خێزان و كۆمەڵگە دەكرێنەوە.

بەپێی دوایین ئامار كەمپی هۆل نزیكەی 24 هەزار ماڵباتی چەكدارانی داعشی تێدا بوو، لەو ژمارەیە 15 هەزار كەسیان هاووڵاتی سووری بوون، لەگەڵ زیاتر لە 6 هەزار ئافرەت و منداڵی بیانی كە سەر بە 42 وڵاتی جیهان بوون و پێشتر بیرۆكەی وەگرتنەوەیان لەلایەن وڵاتەكانیان رەت كرابوونەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.