Erbil 31°C چوارشەممە 07 تشرینی یەکەم 21:13

وەزارەتی ناوخۆ: ڕێگە نادەین خاکی هەرێم بۆ هەڕەشە و مەترسی دژی وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا وەڵامی ئەو لایەنانە دەداتەوە کە هەڕەشەیان لە وڵاتانی دراوسێ کردووە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەری ئارامی بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "ئەمڕۆ چەند لایەنێک، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە, تێیدا هەڕەشەیان لە وڵاتێکی دراوسێ کردووە، لەم ڕووەوە دووپاتی دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری سەقامگیریی و ئارامی بووە لە ناوچەکەدا."

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هەرێمی کوردستان لە ڕابردوودا هیچ کاتێک سەرچاوەی هەڕەشە و مەترسیی نەبووە بۆ ئاسایشی هیچ وڵاتێکی دراوسێ.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگە نادات هیچ لایەنێک، خاکی هەرێمی کوردستان لە دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکاربهێنێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.