كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی لە ئەمریكا تا ئێستا زیاتر لە 5 هەزار گەشتی ئاسمانییان پووچەڵ كردۆتەوە بەهۆی خراپی كەشوهەوا و پێشبینی گەیشتنی شەپۆڵێكی سەرما و سۆڵە و بەفربارینەوە.
كەشناسی ئەمریكا پێشبینی كردووە سبەی دووشەممە شەپۆڵێكی سەرمای بەتین و بەفربارینی چڕ لە ویلایەتی ڤێرجینیا و زۆرێك ناوچەكانی دیكەی كەناراوەكانی رۆژهەڵاتی ئەمریكا روو بدات.
كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی بەهۆی ئەو كەشوهەوا ناسەقامگیرەوە تا ئێستا زیاتر لە 5 هەزار گەشتی فڕۆكەیان پووچەڵ كردۆتەوە.
تەنیا كۆمپانیای (FlightAware) نزیكەی سێ بەشی گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەی جۆن ئێف كەنەدی بۆ ئەمڕۆ یەكشەممە و سبەی دووشەممە پووچەڵ كردۆتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی كەشناسی پێشبینی كراوە هەر بەهۆی ئەو شەپۆڵە بەفربارینە چڕەوە، سبەی دووشەممە لە زۆربەی شار و ناوچە كەناراوەكانی رۆژهەڵات پچڕانی كارەبا روو بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.