سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق كرد بەهۆی كۆچی دوایی براكەیەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامە سەرەخۆشییەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاو كردۆتەوە و نووسیویەتی "پرسە و سەرخۆشی خۆم ئاراستەی عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق دەكەم بەهۆی كۆچی دوایی براكەی عەبدولمونعیم عەلاق".
مەسرور بارزانی هەروەها نووسیویەتی "خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە بنەماڵەكەیان ببەخشێت".
أتقدم بخالص التعازي والمواساة إلى محافظ البنك المركزي العراقي معالي السيّد علي العلاق في وفاة شقيقه السيّد عبد المنعم العلاق.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) February 22, 2026
نبتهل إلى الباري عزّ وجلّ أن يتغمد الفقيد بواسع رحمته ويسكنه فسيح جناته، وأن يلهم أسرته وذويه الصبر والسلوان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.